پەیامی دکتۆر بەشیر حەداد بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم به تایبەت خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان، هیوا خوازم خوای گەورە رۆژ و بەندایەتی هەموولایەکمانی قبوڵ کردبێت.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسی تەشەنەسەندنی ئەو ڤایرۆسە، ئەمساڵ بەشێوازێکی جیاواز جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەڕێ دەکەین، داواکارم لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە رۆژانی جەژن و رۆژانی دواتریش بەشێوەیەکی تەواو پابەندنی رێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ ئەوەی هەموولایەکمان دوور بین لە بەڵای ڤایرۆسی کۆرۆنا.
داواکارم لە خوای پەروەردگار هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهانیش پارێزراو بکات لە ھەموو دەرد و بەڵاو قەیرانێک و بە زوترین کات بتوانین ئەو بارودۆخە سەخت و ناھەموارە تێپەڕێنین و ئارامی و ئاسایش و ژیانی ئاسایی بۆ وڵاتمان بگەڕێتەوە.
دووبارە پیرۆز بێت جەژنی رەمەزانی پیرۆز.

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢٠/٥/٢٣