سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆك كۆماری میسر ئەنجامدا

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر ئەنجامدا بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، لەخوای گەورە داواكاربوو ئەم بۆنەیە بۆ هەردوو وڵات و گەلی برا ببێتە مایەی پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی و بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و هاریكاری بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی برا دەكات و ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی میسر كرد لەپرسە عەرەبییەكان.
لای خۆیەوە سەرۆك سیسی پیرۆزبایی لەگەلی عێراق كرد بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی بێ سنوری وڵاتەكەی بۆ عێراق بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ رۆڵی عەرەبی و هەرێمایەتی و لەگەڵ پەرۆشییان بۆ پاراستنی سەروەری عێراق و دەستوەرنەدان لەكاروباری ناوخۆ و خوازیاریش بوو بۆ دیدارێك بەمنزیكانە لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
تەئكیدیش كرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەكانی پەرلەمانی و حكومەت و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەبوارەكانی ئاوەدانكردنەوە و وزە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
25 ئایار 2020