د.بەشیر حەداد پیرۆزبایی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامی دەکات
بەڕێز جەنابی مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی
بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی
بەبۆنەی نۆزدەیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبەکەتان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵی ئیسلامی دەکەین و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازین.
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان وەک حیزبێکی ئیسلامی سیاسی لە گۆرەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان، توانیویەتی لە نۆزدە ساڵی رابردوودا رۆڵی گاریگەر و ئەرێنی بگێڕێت چ ئەو کاتانەی کە لە نێو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدار بووە و چ ئەو کاتانەش وەک ئۆپۆزسیۆن کاری کردووە.
لە ئێستاشدا کە هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سەختی ئابووری دا تێپەڕ دەبێت، دۆخی هەرێمی کوردستان لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسیەکان هەیە بۆ ئەوەی بە هەموو لایەک بتوانین هەرێمی کوردستان لەو قۆناغە سەختە دەرباز بکەین و خزمەتی زیاتری هاوڵاتیانی هەرێمەکەمان بکەین.
جارێکی دیکە پیرۆزبيت نۆزدەیەمین ساڵیادی کۆمەڵی ئیسلامی.
دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢٠/٦/١