سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا دەكەوێت

محەمەد حەلبەسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، چاوی كەوت بە بەرێز نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا بۆ تاوتوێكردنی دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و تەندروستی وڵات.
هەردوولا تەئكیدیان كردەوە لەسەر گرنگی هەوڵی نێوان هێزە سیاسییەكان لەناو ئەنجومەنی نوێنەران و دەركردنی ئەو یاسایانەی دەبنە هۆی تێپەڕاندنی قەیرانی ئابوری و تەندروستی و دەستەبەركردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ هاوڵاتیان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
2 حوزەیران 2020