ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری كار كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یاسای قه‌رزكردن دێنێت و تاوتوێی جێبه‌جێكردنی هاوكاری دارایی بۆ خێزانه هه‌ژاره‌كان ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/6/2020 له دانیشتنی دوه‌می خولی چواره‌می ساڵی دوه‌می وه‌رزی دوه‌می یاسادانانی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 184 په‌رله‌مانتار، كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یاسای قه‌رزكردنی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هێنا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی و تاوتوێی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی هاوكاری دارایی بۆ خێزانه هه‌ژاره‌كان به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه كرد.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای قه‌رزكردنی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی ساڵی 2020.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێك كه داوا له حكومه‌ت ده‌كات په‌له بكات له ناردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2020 بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ماوه‌یه‌كدا كه له ڕۆژی 30 حوزه‌یرانی ساڵی 2020 تێنه‌په‌ڕێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی بابه‌تی به‌دواداچونی جێبه‌جێكردنی هاوكاری دارایی حكومه‌ت بۆ خێزانه هه‌ژاره‌كان به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كرد.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 6/6/2020 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
3/6/2020