سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لەبەرێز رافل یاسین خزر سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی.
لەدیدارەكەدا بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵەكانی دیوانی چاودێری دارایی لەرێوشوێنە چاودێرییەكانی و پێشكەش كردنی راپۆرتی ورد بەشێوەی مانگانە بۆ دەسەڵاتی یاسادانان، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنی ڕەخساندنی سەربەخۆیی ئەو دیوانە بەو پێیەی یەكێكە لەدەزگا گرنگەكانی ریشەكێش كردنی گەندەڵی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
3 حوزەیران 2020