ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به ده‌نگدان له‌سه‌ر پێكهاته‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت دێنێت و تاوتوێكردنی یاسای قه‌رزكردن ته‌واو ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/6/2020 له سێیه‌مین دانیشتنی خولی چواره‌می ساڵی دوه‌می وه‌رزی دوه‌می یاسادانانی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 247 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر پۆسته به‌تاڵه‌كانی وه‌زاری و كۆتایی به تاوتوێكردنی یاسای قه‌رزكردنی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هێنا.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگدانی له‌سه‌ر ناوی كاندیدانی كابینه‌ی به‌ڕێز مسته‌فا كازمی ته‌واوكرد كه بریتیبون له هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل بۆ پۆستی وه‌زیری نه‌وت و فوئاد حسێن بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئیڤان فائیق یه‌عقوب بۆ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و عه‌لا ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی و محه‌مه‌د كه‌ریم جاسم بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سالار عه‌بدولسه‌تار بۆ وه‌زاره‌تی داد و حه‌سه‌ن نازم عه‌بد حه‌مادی بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و شوێنه‌وار.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای قه‌رزكردنی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی كرد بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی ساڵی 2020 .
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو 8/6/2020 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
6/6/2020