لیژنەی دارایی میوانداریی سەرۆکی دەستەی خانەنشینی دەکات بۆ پەلەکردن لە پێدانی مووچەی خانەنشینەکان و تەواوکردنی مامەڵە دواکەوتووەکانیان

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی د.هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی شەممە ٦/٦/٢٠٢٠ میوانداریی کردلەسەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی ئەحمەد عەبدولجەلیل ساعدی بۆڕوونکرنەوەی هۆی دواکەوتنی پێدانی مووچەی خانەنشینەکان وەخێراکردن بەتەواوکردنی مامەڵەکانیان کەدواکەوتووە.
وەلیژنەی دارایی جەختی کرد بۆپێویستیی زیاتر لەهەوڵدان لەلایەن دەستەی خانەنشینی نیشتمانیەوە بۆ لابردنی بەربەستەکان لەڕێی ئەم توێژە گەورەوگرنگەی گەلی عێراقیدا وەپەلەکردن لە تەواوکردنی مامەڵەکانی خانەنشینکراوە نوێیەکاندا وەپێدانی مافە داراییەکانیان وەکو ڕێزلێنانی کۆتایی خزمەتگوزاری بێ دواکەوتن .
وەلیژنەی دارایی نووسراوێکی ئاراستەی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی کرد لەبابەت جیاکردنەوەی فەرمانبەرانی دەستەی خانەنشین لە ڕێکارەکانی قەدەغە کردنی تەواووبەشێکی کەسەپێنراوە بەهۆی پەتای کۆزۆناوە بەپترکارکردنیان بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانی خانەنشینەکان بەخێرایی بەگوێرەی توانا .
وەلەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی ئامادەبوو بۆ گفتوگۆ لەسەر ڕێکارەکانی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانی خانەنشینەکان لەسایەی قەیرانی دارایی و تەندروستی کەوڵات پێیدادەڕوات .
وەبەڕێز کەعبی ئاشکرای کرد کەئەنجومەنی نوێنەران لەئەوپەڕی ئامادەییدایە بۆ لابردنی هەموو بەربەستێک و دەرچوون لەم قەیرانە بێئەوەی هیچ زیانێک تووشی خانەنشینەکان ببێت جگە لە تەواوکردنی مامەڵەکانی خانەنشینی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان وەئەنجومەنەکانی شارەوانی و قەزاکان و ناحیەکان .
لەلای خۆیەوە سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی باسێکی تەواوی پێشکەشکرد بەلایەن ئەوەندەی کەتەواوبووە لە مامەڵەکانی خانەشینەکان وە‌ ئەوانەی لەتەواوبووندایە جگە لەناردنی نووسراوێک بۆ وەزارەتی دارایی بۆ پەرەپێدانی مووچەی خانەنشینەکان لەمانگی حوزەیرانی ئێستادا بۆخانەنشینەکان .
هەروەها لیژنەی دارایی گفتوگۆی کردلەبابەت مەسەلەی بارمتەو قەرزەکان کەسنووقی خانەنشین دەیدات بە بانقە حکومەتیەکان وە سەرۆکی لیژنە د.هەیسەم جبووری پێیداگرت لەسەر پێویستیی وەبەرهێنان لە بانقی پیشەسازی لەلایەن سنووقی خانەنشینەوە کەیارمەتی بووژانەوەی پیشەسازیی عێراقیی دەدات وەخستنەکاری ئەو کارگە پیشەسازیانەی کە هەلی کاری زۆرپەیدادەکات بۆبێکارەکان جگە لەوەی بەرهەمی خۆوڵاتی دەخاتە ناوبازاری عێراقیەوە .
لەکۆتاییدا لیژنەی دارایی سووربوو لەسەر ناردنی حکومەت پڕۆژە یاسای چاکسازیی ئابووری بۆ تاوتوێکردن لەسەری لەئەنجومەنی نوێنەراندا بۆپیاچوونەوەی سیاسەتی ئابووریی دەوڵەت و پشتنەبەستن بەداهاتی نەوتەوەبەتەنیا وە پەرەپێدانی داهاتەکانی دیکە وەکو دەروازەکان ومەرزەکان وە خستنەکاری پارەوەرگرتنی کارەبا بۆدوورکەوتنەوە لەم جۆرەقەیرانانە لەئایندەدا .

ئەنجومەنی نووێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٦/٦/٢٠٢٠