لیژنەی یاسایی میوانداری سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیۆن لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردندا دەکات

بەئامادەبوونی چێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومە نی نوێنەران بەڕێرحەسەن کەریم کەعبی ئەمڕۆ یەکشەممە ٧/٦/٢٠٢٠لیژنەی یاسایی میوانداری کرد لەدادوەر جەلیل عەدنان سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیۆن وەبەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەن لەکۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردندا بۆتاوتوێی میکایزمی کارەکەی و ڕێکارەکانی بۆڕێکخستنی هەڵبژاردن .

وەلەسەرەتای دیدارەکەدا کە لەهۆڵی شەبیبیدابوو لەئەنجومەنی نوێنەرانداوەبەئامادەبوونی سەرۆکەکانی فراکسیۆنە پەڕلەمانیەکان بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەدا کە کۆمیسیۆنی نوێ ئاڵێنگاریە گەورەکان لەبەردەمیایەتی لەم ڕەوشەی ئێستادا لە دووبارە درووستکردنەوەی قەوارەو ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن و ئامادەباشی بۆ هەموو جموجوولە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو،ئاماژەی دا کە ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنە یاساییەکەی پاڵپشتیی کارەکانی کۆمیسیۆن دەکەن وەچاودێریی هەڵسان بە کارەکانی دەکەن بۆبەجێهێنانی پڕۆسەێکی هەڵبژاردن کە داوای شەقامی عێراقی بەجێبهێنێت ، وەهەرلەم ڕووەوە خانمان وبەڕێزان ئەندامانی لیژنەی یاسایی ئامادەیی خۆیان پیشاندا بە پێشکەشکردنی پاڵپشتیی تەواو وە هەماهەنگی وهاوکاری لەنیوان لیژنەو کۆمیسیۆندا بۆلابردنی هەموو ڕێگرییەک و ئاڵۆزیەک کە دێتەڕێی کارەکەی وەئەو ئالێنگاریانەی کەبەرەوڕوی دەبێتەوە لە سایەی ئەم ڕەوشە جیاوازەدا وەداواکاریەکانی شەقام بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی پاک وڕوون لەئایندەدا ، سووربوون لە سەر تەواوکردنی ئەومیکانزمەی کە بەکاردەهێنرێت بۆ دیاریکردنی بازنە هەڵبژاردنەکان ، ئاماژەیاندا بە پێویستیی هەماهەنگی وهاوکاریکردن لەگەڵ نێردەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراقدا .

وەوتووێژەکانی خانمان وبەڕێزانی پەڕلەمانتاران لەسەرئەوەبوو جۆری هەڵبژاردنی کادێرە نوێیەکان وە ئامادەباشییەکانی بۆمافە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو وەهۆی دوور خستنەوەی هەندێک لە فەرمانبە رە شارەزاکانی پێشوو کەشایەتیی دەستپاکییان بۆدراوە ، جگەلەداوای ڕەچاوکردنی هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراقی لە دامەزراندنەکانی ناو کۆمیسۆندا جگە لەپرسیارکردن لە پاشەڕۆژی فەرمانبەرەکۆنەکان لە سەنتەرەکانی تۆمارکردندا ، وەپشکەداراییە پێویستەکان کە کۆمیسیۆن پێویستیەتی لە ئامادەبوونیان بۆ مافە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو .

لەلاێکی دیکەوەسەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆن باسی میکانزم و ئەو چۆنیەتیەی کەبەکاریانهێناوە لە هەڵبژاردنی فەرمانبەرە نوێیەکاندا لە بڕوانامەی خوێندنیان و شارەزایی و لێهاتووییان ،ئاماژەیاندابە ئارەزوویان بۆ هێشتنەوەی ئەوکادێرانەی پێشوو کە لێهاتوون وەدوورخستنەوەی هەمووئەو کادێرانەی کەسزادراون ،جەختیانکرد لەسەرپێویستیی بەردەوامبوون لە کۆمەکی و هەماهەنگی لەنیوان لیژنەی یاسایی وکۆمیسیۆنی هەڵبژاردندا .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٧/٦/٢٠٢٠