ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی ڕاپۆرتی قه‌یرانی په‌تای كۆرۆنا ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/6/2020 له چواره‌مین دانیشتنی خولی چواره‌می ساڵی دوه‌می وه‌رزی دوه‌می یاسادانانی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 166 په‌رله‌مانتار، تاوتوێی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی قه‌یرانی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به په‌تای كۆرۆنا كرد.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای له لیژنه‌ی كشتوكاڵ كرد كۆبونه‌وه‌یه‌ك له گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌ردو وه‌زاره‌تی بازرگانی و كشتوكاڵ ببه‌ستن بۆ تاوتوێكردنی كێشه‌ی به بازاڕكردنی به‌رهه‌می گه‌نم و جۆ و كۆنتڕۆڵكردنی سنوره‌كان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به په‌تای كۆرۆنا كرد، كه چه‌ندین خاڵی له خۆ گرتبو له‌وه به‌ستنی لیژنه بۆ 13 كۆبونه‌وه‌و میوانداریكردنی زیاتر له 30 به‌رپرس له‌وانه حه‌وت وه‌زیر و پارێزگار‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان، تێیدا لیژنه ڕاسپارده‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه یاسای ته‌ندروستی كارا بكرێت و ئاسانكاری بكرێت بۆ ناشتنی مردوه‌كانی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كۆبونه‌وه‌كان و داخستنی شوێنه گشتیه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و چه‌ندین هه‌نگاوی تر.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه شانه‌ی قه‌یرانی په‌رله‌مانی له ڕاپۆرته‌كه‌یدا چه‌ندین تێبینی له‌سه‌ر شێوازی كاركردنی شانه‌ی حكومه‌ت تۆمار كرد، له‌وانه پابه‌ند نه‌بونی ده‌زگاكانی ئاسایش به جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ به‌پێی پێویست له‌گه‌ڵ نه‌بونی پلانی گونجاو بۆ قۆناغه‌كه.
دواتر به‌ڕێز عه‌بدولكه‌ریم ئه‌نساری سوێندی ده‌ستوری خوارد بۆ ئه‌ندامبون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له جیاتی په‌رله‌مانتاری ده‌ست له كاركێشاو هادی عامری.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه 10/6/2020 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
8/6/2020