لیژنەی دارایی میوانداریی سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری دەکات

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتیی د.هەیسەم جبووری وەئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی دووشەممە ٨/٦/٢٠٢٠میوانداریی سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی فێدراڵیی کرد بەڕێزمەحموود تەمیمی .
وەلەمیانەی دیدارەکەدا تاوتوێی کێشەکان و کۆسپەکان کرا کەدێنە ڕێگەی ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی فێدراڵی بۆدەستپێکردنی ئەوکارانەی کەلەپێناویدا دووستکراوە ئەوەی ڕێکخستنی میکانیزمی فەرمانبەران لەدەوڵەتدا وەپرۆسەکانی زیادکردن و خستنە سەری مووچەی فەرمانبەران دوورلە خۆیی خۆیی ودابینکردنی مافی هەمووان .
وەلیژنەی دارایی جەختی لەوەکرد کەهەموو کێشەکانی تایبەت بە ئەنجومەنی خزمەتگوزاری دەخاتە بەرچاوی بەڕێز سەرۆکی وەزیران لەمیانەی دیدارێکی چاوەڕوانکراودا بۆجەختکردن لە پێویستیی ئەوەی کەحکومەت گرنگی پتربدات بە ئەنجومەنی خزمەتگوزاری وە دابینکردنی هەمووپێداویستیەکان بۆی لەخانوو وە کارمەندی فەرمانبەریی .
هەروەها لیژنەی دارایی لیژنەێکی سەرەتایی درووستکرد بە سەرۆکایەتیی پەڕلەمانتار د.عەدنان زورفی بۆ دانانی سیستەمێکی تایبەت بە فەرمابەران لەمیانەی دانانی ژمارەێکی فەرمانبەریی بۆهەموو فەمانبەرێک لەدەوڵەتی عێراقدا پا ش ناردنی هەموو زانیارییەکی فەرمانبەرەکان لە وەزارەتەکان و دەزگاکانی دەوڵەتدا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٨/٦/٢٠٢٠