لیژنەی دارای تاوتوێی یاسای قەرزکردنی ناوحۆو دەرەوەدەکات وەهۆکاری کەمبوونەوەی داهاتی مەرزەکان

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د. هەیسەم جبووڕی سەرۆکی لیژنەوئامادەبوونی ئەندامەکان ڕۆژی دووشەممە ٨/٦/٢٠٢٠ کوبوونەوەێکی بەست بۆتاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەت کە لەخشتەی کارەکانیدابوو .
لیژنەی دارایی تاوتۆێی قەرزکردنی ناوخۆو دەرەوەی کردکەپێشکەش کراوەلەلایەن حکومەتەوەبۆپڕکردنەوەی ئەوکەمایەتییەی کەلەبوودجەدا ڕوویداوە،وەلیژنەکە لەسەرئەوەپێیداگرت کەنابێت لەڕێژەی ٠٢٥٪قەررزکەمتربێت بۆبوودجەی وەبەرهێنان بۆتەواوکردنی پڕۆژە ناتەواوەکان وە بەدەستهێنانی هەلی کاربۆ گەنجەبێئیشەکان .

وەلیژنەکەبڕیاریدابەمیوانداریکردنی وەزیری دارایی و نوێنەرێک لەبانقی ناوەندو بەڕێوەبەری گشتیی قەرزی گشتی وەبەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری بۆتاوتوێکردنی یاسای قەرزکردنی ناوخۆو دەرەوەوکاریگەریی قەرزکردن لەسەرباری ئابووریی وڵات .

وەسەرۆکایەتی لیژنەکە نووسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردبۆپەلەکردن لەتەواوکردنی قەبڵاندنەکانی کۆتایی ساڵەکان لە٢٠١٢وەبەرەوژوور بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
هەروەهالیژنەکەی دارایی باسی کرد لەهۆکارەکانی کەمبوونەوەی داهاتەکانی مەرزەکان پاشئەوە لیژنەکە ڕاپۆرتێکی خوێندەوە کەلە دەستە ی گشتیی مەرزەکان کە ئەم هۆکارانەی ڕوونکردۆتەوە بەکۆمەڵێک بەند ، وە لەسەرڕۆشنای ئەوە سەرۆکی لیژنە د .هەیسەم جـبووری نووسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەجومەنی وەزیران و ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران کەئەمبەندانەی تێدابوو لە ڕێکەوتننامەکەی نیوان حکومەتی ناۆەندوحکومەتی هەرێم کەبریتیە ڵە یەکگرتنی ناونانە مەرزیەکان وبەڕێوەبردنی هاوبەشی لەنیوان ناوەندو هەرێمدا .

وەلیژنەکەی دارایی توێژینەوەی کرد لەبابەتی دابینکردنی کەلوپەل لەلایەن هەردوو کەرتی نیشتمانی وتایبەتی وە متمانەنەخرێتە سەر کۆمپانیا بێگانەکان کە واڵەوڵاتدەکات نزیکەی یەک ملیاردۆلارخەرجبکات وە لیژنەکە میوانداریی کردلە سەرۆکی دیوانی دابینکردن و بەڕێوەبەرەگشتیەکان ڵەکۆمپانیای دابینکردنی نیشتمانی و کۆمپانیای دابینکردنی عێراقی .

وەلەناوپلانی چاکسازیی لەڕەوشی دارایدا کەلیژنەی دارایی بەکاری دەهێنێت لیژنەکە تاوتوێی باسی کەرتی دابەشکردنی بەروبوومەنەوتیەکان وەکەرتی پاڵاوتنەکان بۆوەبەرهێنان لەکەرتی تایبەتدابۆ بووژانەوەی ، وەکەمکردنەوەی قورسایی دارایی لەسەرگەنجینەی وڵات کە بەنزیکەی ٢٠ملیار دۆلارخەمڵێنراوە .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٨/٦/٢٠٢٠