ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگیدا له سه‌ر بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشینان وكۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/6/2020 له پێنجه‌مین دانیشتنی خولی چواره‌می ساڵی دوه‌می وه‌رزی دوه‌می یاسادانانی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 174 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له سه‌ر بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشینان و كۆتاییهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواركردنی یاسای ڕێگاوبانی گشتی و سامه‌ڕا پایته‌ختی شارستانیه‌تی ئیسلامی.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی چاكسازی له‌بواری سیستمی ئابوری وڵات‌دا كرد‌و دواتر لیژنه‌ی دارایی دوپاتیككرده‌وه كه ئه‌و دژی هه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كه له موچه‌ی فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشیناندا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگدانی له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای قه‌رزكردنی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی دواخست، هه‌روه‌ها ده‌نگیشیدا له‌سه‌ر بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر بڕینێك له موچه‌ی فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشیناندا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی دوه‌م بۆ یاسای ڕێگاوبانی گشتی ژماره (35)ی ساڵی 2002.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی سامه‌ڕا پایته‌ختی عیراق بۆ شارستانیه‌تی ئیسلامی ته‌واو كرد.
دواتر دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
10/6/2020