لیژنەی دارایی بەیاننامەێک دەردەکات لەبابەت دامەزراوە نوێکانەوە لەوەزارەتی پەروەردەو ئەوانی دێکەش

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨/٦!٢٠٢٠ لیژنەی دارایی بەیاننامەێکی بڵاوکردەوە لەبابەت مووچەی دامەزراوە نوێیەکان لە وەزارەتی پەروەردەو ئەوانی دیکەش لەوەزارەتەکان و دەزگاکانی دەوڵەت تیایدا هات :
دەها نامەو داواکاریمان بۆهاتوە بەهۆی پەیجەکانی بەیەکگەیشتنی کۆمەڵایەتیەوە پرسیار دەکەن لەهەڵوێستی لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی لەمووچەی دامەزراوە نوێیەکان لە وەزارەتی پەروەردەو ئەوانی دیکەشدا وەپرسیارکردن لەبابەت خستنە ناوپڕۆژەی یاسای قەرزکردنەوە کە خراوەتە بەردەستی ئەنجومەنی نوێنەران دەقێک کەبریتیە لەپێدانیان مافە دارایەکانیان ئالێرەدا دەمانەوێت ئەمانەی لایخوارەوە ڕوونبکەینەوە
.. لیژنەی دارایی بەهەموو ئەندامەکانیەوە هیچ ڕێگرییەکیان نییە لە پێدانی مافی دارایی بە خاوەن مافەکان لەهەموو توێژەکان بەڵکو ئێمە وەبەتوندی ئەم ڕێکارەمان دەوێت وەهەوڵی بەڕێکردنی دەدەین لە ناو ئەنجومەنی ڕێزداردا .
.. لەلایەن لیژنەی داراییەوە داوا دەکەین لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕێزدار بۆ خێراکردن بەوەرگرتنی ڕازیبوونی حکومەتی عێراقی لەمە هەتا یاساکە تووشی ڕەحنەلێگرتنێ حکومەتی نەبێت لەئایندەدا وەبۆمسەوگەرکردنی دابەشکردنی ئەومافانە بەشێوەێکی ئاسایی وبەبێ ڕەخنەلێگرتنی .
.. لیژنەی دارایی لەپێشداو ئێستاش گرنگی دەدا بەهەموو ئەوبابەتانەی کە تایبەت بە توێژەکانی کۆمەڵگاوەن لەفەرمانبەرە جێگیرەکان و کاتیەکان بەردەوام بەشانبەشانی وەزارەتی دارایی وەچارەسەریی زۆرو سەرکەوتووی داناوە بۆ زۆر لەم بابەتانە .
.. زۆر لەوبرایانەی ئەو تووێژانەلەیادیانە هەڵوێستی لیژنەی دارایی لە هەموو بودجەکانی پێشوولە تیادانانی مافەکانیان و بڕیارلەسەردانی جووڵەی میلاک کەبووەبەهۆی دامەزراندنیان و وەرگرتنیان لەساڵی ڕابوردووداوەهەروەها جێگیرکردنی هەزاران لە خاوەن گرێبەستەکان لەسەر میلاکی هەمیشەیی ” .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٨/٦ٚ/٢٠٢٠