بەئامادەبوونی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەی دارایی میوانداریی وەزیری دارایی و ەزیری پلاندانان و پارێزگاری بانقی ناوەند دەکات بۆتاوتوێکردنی قەیرانی دارایی

بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجۆمەنی نوێنەران بەڕێز محەممەد حەلبووسی وەجێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د. هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەکەبەئامادەبوونی خانمان وبەڕێزان ئەندامانی لیژنە میوانداریی کرد لەوەزیری دارایی بەڕێز عەلی عەبدولئەمیرعەللاوی و وەزیری پلاندانان بەڕێز خالدنەجم بەتال وپارێزگاری بانقی ناوەندی بەڕێز عەلی عەللاق وەکادێری پێشکەوتوولەوەزارەتی دارایدا بۆتوێژینەوەی ئەوقەیرانە داراییەی کەوڵات پێیداتێدەپەڕێت وەتاوتوێکردنی یاسای قەرزکردنی ناوخۆو دەرەوە .

وەبەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەممەد حەلبووسی جەختی لەوەکرد کەئەو قەیرانەی کەوڵات پێیداتێدەپەڕێت پێویستی بە هاوکاری هەوڵەکانە لەنیوان هەردوو دەستەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردندا وەبڕیاردانی گرنگ بۆئەوەی ببێتەهۆی ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو بەمەرجێک فەرمانبەران وخانەنشینان و خاوەن کەمدەرامەتەکان نەبنە قوربانیی ئەوبڕیارانە،بەڵکوو لەسوودی ئەواندابێت .

وەبەڕێز حەلبووسی سووربوولەسەرئەوە کە پێویستە لەسەرحکومەت چارەسەری جیاوازی لەنیوان مووچەکانی فەرمانبەرانی دەوڵەت بکات وەبەویژدانبێت لەگەڵ فەرمانبەراندالەم ڕووەوە ، جگە لە بەکارهێنانی داهاتی دیکەجیا لەنەوت وەکوداهاتەکانی گومرگەکان و باج و باجلەسەردانانەکان وەدەوڵەت دەستبگرێت بەسەر دەروازە سنووریەکاندا .

هەروەها بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەن ڕوونی کردەوە کە پێویستە شانەی قەیرانی دارایی بەردەوامبێت ئەگەر بایی نەوتیش بەرزبێتەوە بۆ دوووکەوتنەوە لەم جۆرە قەیرانانە جگەلە پیاچوونەوەی دەوڵەت بەهەمووخەرجیەکانی ولەپێشە داراییەکانی وئابوورییەکانی بەڕاستی وەپەنانەهێنانە بەر لێبڕین لە مووچەکانی فەرمانبەران و خانەنشینان وەئەگەر لێبڕینی کرد دەبێت بەرانبەربەوە خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش بەهاووڵاتی بکات .

لەلای خۆیەوە بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لەوەکرد کە قەیرانی دارایی تەنهاهۆی کەمبوونەوەی بایی پارەی نەوت نیە بەڵکو بەهۆی کۆمەڵێک بەسەریەکداکەوتووە کەپێویستی بەماوەێکی دریژەبۆ چارەسەرکردنی ڕاستەقینەی .

وەبەڕێز کەعبی جەختیکرد کەدەبێت حکومەت بەرنامەێکی ڕاستەقینەی چارەسەرکردنی ئابووری دارایی بەرهەمدار پێشکەشبکات کەرتی وەبەرهێنان وزیندووکردنەوەی پرۆژە وەستاوەکان و دواکەوتووەکان ،جگە لەکەرتی تایبەت وەڕەچاوکردنی خاوەن کەمدەرامەتەکان وەپەیداکردنی هەلی کار بۆبێکارەکان .

‌‌هەرلەم ڕووەوە سەرۆکی لیژنەی دارایی د.هەیسەم جبووری جەختی لەوەکرد کەلیژنە پەیوەندیەکانی لاوازبوولەگەڵ حکومەتەکانی پێشوودا وە ئامۆژگاری وچارەسەریەکان کەلیژنە پێشکەشیانی دەکرد لەبابەت سیاسەتی داراییەوە بەجێیان نەدەهێنا .

وەلیژنەی دارایی داوایکرد کەهاوبەشبێت لە دەرکردنی بڕیارە گرنگەکان لەگەڵ حکومەتدا جگەلەوەی کەپێویستە لەگەڵ یاسای قەرزکردنی ناوخۆودەرەوەدا کەحکومەت پێشکەشی کردووە هەنگاوە چاکسازیەڕاستەقینەکان هاوشانیانبێت و وڵات دوورخاتەوە لە تێکەوتنی ئەمجۆرە قەیرانانه لەداهاتدا.
هەروەهاخانمان وبەڕێزان ئەندامانی لیژنەکەو بەڕێزان سەرۆکانی لیژنە پەڕلەمانیەکان وەژمارەێک لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کەئامادەبوون لە دیدارەکەدا ڕاو پێشنیازەکانیان لەبابەت قەیرانی ئابووریەوە پێشکەشکرد وە کەمکردنەوەی مووچەکانی فەڕمانبەران و خانەنشینان وەیاسای قەرزکردن لە ناوخۆ و دەرەوە،سووربوون لەسەرپێویستی گرنگیپێدان بە خاوەن کەمدەرامەتەکان وەخاوەن شەهیدەکا ن و بەندییەکان وە بڕیارەکانی چاکسازیی حکومەتی کارنەکاتە سەر ئەم توێژانە .

وەبەڕێزوەزیری دارایی عەلی عەللاوی باسی ڕەوشی دارایی عێراقی کرد لەسایەی کەمبوونەوەی بایی نەوت و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کەبووبەهۆی قەیرانێکی دارایی جیهانی ،ڕوونی کردەوە کەکەڵەکەکراوەکانی ڕابووردوو ئاسەوارێکی گەورەو کێشەو هەڵەکانن لەسەر واقعی ئابووری وڵاتدا پێویستی بەهاوکاریی هەمووهەوڵەکانە بۆدەرچوون لێی .

وەعەللاوی جەختی لەوەکرد کەحکومەت کاردەکات لەچوارچێوەی پیڵانێکی ئاشکراو هەمەجۆر کەهەموولاێکی واقعی ئابووریی عێراقی ولایەنەکانی دەگرێتەوە جگە لەهاوکاریی هاوبەش و بەردەوام لەگەڵ لیژنەی داراییدا بۆچاکسازیی لەلا یەنە یاساییەکاندا.
دوای ئەوەبەڕێز وەزیری پلاندانا ن خالدنەجم بتال باسێکی وردی کرد لەبابەت هەموو پڕۆژەکانی وەبەرهێنان کەدەگاتە ٦هەزارپڕۆژەهەندێ لەم پڕۆژانە لەنیوان وەستاو و دواکەوتوودایە پێویستیی بە تەرخانکردنی خەرجیە لەبوودجەدا چونکە ئەم پڕۆژانە گرنگیەکەی بەقەد مووچەی فەرمانبەرانە هەروەها دەبێتە پەیداکردنی هەلی کار بۆبێکاران وەبزووتنەوەی کەرتی تایبەت وەسووڕانەوەی پێچکەی ئابووریی عێراقی .

وەبەڕێز پارێزگاری بانقی ناوەندی عێراقی عەلی عەللاق باسێکی تێرووتەسەلی پێشکەشکرد لەبابەت میکانیزمی قەرزکردنی دەرەکی کەیارمەتی هێزی پارەی بێگانە دەدات وە فشارلادەبات لەسەر پاشەکەوتی بانقی عێراقی،جگەلەوەی بووەبەکارێکی واقعی بۆ پڕکردنەوی ناتەواوی لەبوودجەدا وەمسەوگەرکردنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران وخانەنشینان وەتۆڕی یارمەتیدەریی کۆمەڵایەتی .

لەکۆتاییدا پاش ئەوەی لیژنەی دارایی گوێیڕاگرت بۆ پێشنیازەکان و ڕایەکان کەپێشکەشکرا لەلایەن خانمان وبەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران وەڕاوبۆچوونی حکومەت بەنوێنەرایەتیی وەزیری دارایی وپلاندانان وپارێزگاری بانقی ناوەند ،لیژنەی دارای تاوتوێیەکانی یاسای قەرزکردنی ناوخۆیی و دەرەوەی تەواوکرد وەدەنگی لەسەردا بۆبەرزکردنەوەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆدەنگ لەسەردانی .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٠/٦/٢٠٢٠ٚ