سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وەڵامی بۆ #هەڵمەتی-حەیدەر دەبێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وەڵامی بۆ #هەڵمەتی-حەیدەر دەبێت، كە دوێنێ لەلایەن چالاكوانانەوە لەتۆڕی پەیوەندی كۆمەڵایەتی ڕاگەیەندرا.
لەهەڵمەتەكەدا دوای پشتیوانی بۆ لاوێك كرا بەناوی “حەیدەر یوسف محەمەد” بەمەبەستی هاوكاریكردنی لەنەشتەرگەری بۆ ئەو شێواندنەی كە لەڕوخساریدا بەدەستیەوە دەناڵێنێت، دوای برینداربوونی لەخۆپیشاندانەكانی تشرین، وەك وەڵامدانەوەیەكیش بۆ هەڵمەتەكە بەڕێزیان پێداویستی چارەسەركردنی گرتە ئەستۆ.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
19 حوزەیران 2020