لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری داراییدا تاوتوێی چۆنیەتیی دەرچوون لە قەیرانی ئابووری دەکات وەگفتوگۆکانی لەبابەت یاسای قەرزکردنەوە نەواودەکات

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی د.هەیسەم جبووری وەبەئامادەبوونی ژمارەێک لە ئەندامەکانی ڕۆژی شەممە ٢٠/ ٦/٢٠ ٢٠ میوانداریی بەڕێز وەزیری دارایی عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی کرد بۆ تاوتوێی قەیرانی ئابووری کەوڵات پیادا تێدەپەڕێت وەچۆنیەتی دەرچوون لێی وەگفوگۆکانی تەواودەکات لەبابەت یاسای قەرزی ناوخۆو دەرەوە.
وەلەبه‌شێکی کۆبوونەوەکەدا جنیگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی سەرۆکایەتی کرد وخێراتنی بەڕێز وەزیری دارایی کرد ، وەجەختی لەسەر ـەوەکرد کە ئەنجومەنی نوێنەران چاوەڕێدەکات لەحکومەت که چارەسازیی ڕاستەقینە بکات کە ژیانی هاووڵاتی دەگرێتەوە وبەخراپی کاریان تێنەکات ،جگەلەۆەی کەئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشتی هەرکارێکی چاکسازی دەکات کە بەگژ گەندەڵیدا دەچێت لە دهزگاکانی دەوڵەتدا .
وەلیژنەی دارایی ڕوونیکردەوەکەحکومەت زۆر لە چارەسەری و هەنگاوەکانی هەیە کەیارمەتیدەدات لە پترکردنی داهاتەکانی وڵاتداو پێدانی بودجە بڕی گەورە لەنیوان لێبڕین لە مووچەکانی فەرمانبەران و خانەنشینان ، لەبەڕئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەشێوەێکی گشتی و لیژنەی دارایی بەشێوەێکی تایبەتی ئەم بیرۆکەیە دەدەنەدواوە وەڕێدەکەوێت لەگەڵ هیوای گەلدا کە دەوێت بژی بەکەرامەت و سەقامگیریی ئابووری .
وەلیژنەی دارایی پتروتی کەیاسای قەرزکردنی ناوخۆیی و دەرەوەچارەسەرێکی کاتییە بۆ پڕکردنەوەی ناتەواویی بودجە بەمەرجێک حکومەت یاسای چاکسازیی ئابووری ودارایی بنێرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لەماوەێکداکە لە٦٠ ڕۆژتێنەپەڕێت بۆ ڕزگارکردنی وڵات لەتارمایی قەیرانەکانی دارایی لەپاشەڕۆژدا .
وەلیژنە ئەوەی بەبیرهێنا کە گرنگترین ڕێکارەکانی چاکسازی کەپێویستەحکومەت بەڕێوەی ببات دابینکردنی گومرگەکا ن و دەستبەسەرداگرتنی بەتەواوەتی لە پارەی کارەبا وەسەپاندنی باجی فرۆشتن لەمیانەی یاساێکدا کە گومرک بەهۆیەوە بتوانێت ئەم باجانە وەرگرێت پێش ئەوەی ئەم کەلوپەلانە بهێنرێتەناو وڵاتەوە، جگە لەبەکارهێنانی هەندێ لەکۆمپانیا پارەوەرگرەکان وەبەرهێنان بەکاربێنن بۆپاڵپشتیی کەرتی تایبەت کەقورسایی کەمدەکاتەوە لەسەر بودجەی گشتی وەهەلی کار بەیدادەکات بۆزۆرلەگەنجه بێکارەکان و هەڵگری بڕوانەمەباڵاکان .

وەپاش ئەوەی لیژنەی دارایی ئاگادار بوو لەنووسراوی وەزارەتی دارایی ..فەرمانگەی بودجە ـ ئامادەیی خۆی پیشاندا کە دەقێک بخاتە یاسای قەرزکردن کە وەزارەتی دارایی بتوانێت پارەی هەموو مووچەکانی دامەزراوەنوێکان بدات لە وەزارەنی پەروەردەداجیاوازلە بڕیاری بڕگەی ( یەکەم ) لەبەندی (١٣ ) لەیاسای بەڕێوەبردنی دارایی فێدراڵیی ژمارە ( ٦ ) لەساڵی ٢٠١٩.
لەلای خۆیەوەبەڕێزوەزیری دارایی عەلی عەبدولئەمیرعەللاوی باسێکی تەواوی پێشکەشکرد لەبابەت واقعی دارایی وئابووری کەعێراق پێیدا دەڕوات وە قەوارەی لاوازیی لەبوودجەدا وەئەوبڕەپارەیەی کەپێویستە لەنیوان یاسای قەرزکردنی ناوخۆودەرەوەدابۆتێپەڕبوون لەم قەیرانە ، وەپتروتی کەئەوبڕگەیەی لیژنەی دارایی زیادی کرد لەیاسای قەرزکردن لەبابەت پێشکەشکردنی حکومەت بەرنامەێکی چاکسازیی ئابووری وە دارایی زۆرگرنگە وەبەوخێراییەی کەبتوانرێت کاری تێدادەکرێت .
ئەنجومەنی نوێنەرن
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠/٦/٢٠٢٠