لیژنە ی دارایی بەردەوامەلەتوێژینەوەی یاسای قەرزکردنی ناوخۆیی و دەرەوە

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتیی پەڕلەمانتار د.هەیسەم جبووری وەئامادەبوونی خانمان وبەڕێزان ئەندامانی لیژنە ڕۆژی پێنجشەممە١١/٦/٢٠٢٠کۆبوونەوەێکی ڕێکخست بۆتەواوکردنی تاوتوێی پڕۆژەیاسای قەرزکردنی ناوخۆیی ودەرەوە وەدوادەستکاریکردنی .

وەلیژنەی دارایی بەئامادەبوونی ژمارەێک لەخانمان و بەڕێزان ئەندامانی لیژنە پەڕلەمانیەکانی دیکە لەنیوان کۆبوونەوەکەیدا کەلە هۆڵی (ئەلشەبیبی )گیرا توێژینەوەی ژمارەێک لەخاڵەکان وپرسیارەکان کراکەپێویست بە ڕوونکردنەوەیان کرا لەبابەت پڕۆژەیاسای قەرزەکانەوە گرنگترینیان بڕی قەرزەکەو ماوەکەی کەپێویستە حکومەت ئەوە ڕەچاوبکات کەبایی نەوت بەرزبۆتەوە لەبازاڕی جیهانیدا .

وەلیژنەی دڵرایی بەژمارەدەریخست خەرجیەکانی مووچەپێدان بەفەرمانبەران و خانەن‌شینان وتۆڕەکانی ێارمەتیی کۆمەڵایەتی بۆحەوت مانگەکەی کەماوە لەساڵی٢٠٢٠کەلەسەرڕۆشنایی ئەوە بڕی پارەی قەرزەکە دادەنرێت . جگەلەپێویستیی دانانی ڕێژەێک کەکەمترنەبێت لە ٢٥٪لەقەبارەی قەرزەکە بۆ پڕۆژە وەبەرهێنانەکان بۆجووڵاندنەوەی پێچکەی ئابووریی عێراقی وە دابینکردنی هەلی کاربۆگەنجەبێکارەکان .

وەلیژنەی دارایی سووربوولەسەرئەوەی کەپێویستە لەسەرحکومەت بەرنامەی چاکسازیی ئابووری ودارایی بنێرێت بۆئەنجومەنی نوێنەران بۆپێداچوونەوەی سیاسەتی ئابووری ودارایی وەڕاستکردنەوەی ئەم ڕێگایه کەپەیوەندیی بەبژێویی هاووڵاتەوەیە ،جگە لەدانانی حکومەت بیروڕای جیاوازلەلێبڕینی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ پڕکردنەوەی ناتەواوی لەبوودجەدا کەئەمەکارێکەبەتەواوی دەدرێتە دواوە لەلایەن لیژنەی دارایی و ئەنجومەنی نوێنەرانەوە .

ئەنجومەنی نۆێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١١/٦/٢٠٢٠