سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی سەرەخۆشی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ خێزانی كۆچكردوو كاپتن ئەحمەد رازی ئەنجامدا

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ خێزانی كۆچكردوو كاپتن ئەحمەد رازی ئەنجامدا و تیایدا سەرەخۆشی لەو خێزانە كرد و لە خوای گەورە داواكاربوو سەبورییان بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات و سەبوری سەرجەم خۆشەویستانی لە گەلی عێراق بدات لە کۆچی دوایی ئەم ئەستێرە گەورەیە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
22 حوزەیران 2020