کەعبی و وەزیری بەرگری سەردانی کارگەی دروستگردنی ئوتومبێلە سەربازیەکان دەکەن

کەعبی جەختدەکات :هیچ شتێک جێی گەڕانەوەی خستنەکاری کارگەکانمان ناگرێتەوە بەهەموو تواناێکیەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەنگژەی دارایی
بەڕێزحەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ،چەختی کرد کەهیچ شتیک نیە لەجیاتی گەڕانەوەی کارکردنی کارگەکانمان بێت وەهاندانی پیشەسازیەکانمان بۆکارکردن بەهەموو وزەێکیان وتوانای کارمەندە نیشتمانیە ئازاکانی لەمەیاتی کاردانەوەی قەیرانە داراییەکەی ئێستادا، ئاماژەیدابەپێویستیی ئەوەکەلەمکاتەی ئێستاو داهاتو گەڕانەوەی کۆکردنەوەو درووستکردن و گەشەپێکردنی هەموو ئامێرەکان وشتومەکەکان و ئوتومبیلە سەربازیەکان لەمیانەی پشتبەستن بە دەستو بازوی عێراقییە داهێنەرەکانەوە بەوڕۆڵەی کەهەیانە لەبەهێزکردنی توانای سوپا قارەمانەکەمان وەکەمکردنەوەی نرخی هێنان لەدەرەوە و بەفیڕۆ نەدانی پارەی عێراقی لەدەرەوی وڵاتدا .
ئەمەهات لەمیانەی سەردانەکەی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ حوزەیرانی٢٠٢٠ بۆبەڕێوەبەرایەتی ئەندازیاری ئامێری کارەبایی ــ کارگەکانی درووستکردنی ئوتۆمبێلەکان وپێداویستیە سەربازیەکان لەناوچەی تاجی ، بەیاوەریی وەزیری بەرگریی بەڕێز جومعە عناد سەعدوون وەسەرۆکی لیژنەی ئەمن و بەرگری بەڕێز محەممەد ڕەزا ئالحەیدەر وەپەڕلەمانتار سەعد مایع وەپێشوازیان لێکرالەلایەن بەڕێوەبەری ئەندازیاریی ئامیری کارەبایی بەڕێز عەمید عمادکەعبی وەژمارەێک لە سەرکردەو ئەفسەرەکانی سوپا .
وەبەڕێزی لەگەڵ وەزیری بەرگریدا تەماشای کاری کارگە سەربازیەکانیان کرد ،ستایشی هەوڵەکانی ئەوانەی کەسەربە لایەنەئەندازیاری وهونەریەعێراقیەکانن کەبەهەمووتوانایەکیانەوە هەوڵدەدەن بۆدروستکردن و چاککردنەوەی ئوتومبیلەکان و شتومەکەسەربازیەکان لەوانەش دروستکردنی قەوارەو لەشی ئوتومبیلێکی سەربازی جۆری ( هەمەر )، داوایکردلەحکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ لابردنی هەموو بەربەستەکان ونارەحەتیەکان کەدێتەڕێی کاری کارمەندەکان وەئامادەکردنی پێداویستیەکان بۆتەواوکردنی کارەکان ، گەشبینی خۆی پیشاندا لەوەی کەئەمڕۆ بینی تیشکێکی هیوای گەورەدەدات بەعێراقیەکان بەدەستپێکردنی گەشانەوەی پیشەسازیی عێراقی وهاندانی پیشەنیشتمانیەکان .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٢/٦/٢٠٢٠