سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری دەرەوە و كاروباری تاراوگەی ئوردن دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لەبەرێز ئەیمەن سەفەدی وەزیری دەرەوە و كاروباری تاراوگەی ئوردن و شاندی یاوەری.
لەدیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری نێوان هەردوو وڵاتی برا كرا لەسەرجەم بوارەكان و ئەو پرسانەی جێی بایەخی هاوبەشن بەپێی بەرژەوەندی هەردوولا لە نێویاندا دۆسیەی ئابوری و بەستنەوەی كارەبا و كەرتەكانی خوێندن و تەندروستی و ناوچەی پیشەسازی هاوبەش لەگەڵ قەیرانی پەتای كۆرۆنا.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوە ی ئوردن تەئكیدی كردەوە كە شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن پشتیوانی خۆی بۆ عێراق و ئەمن و ئاسایشی لەسەرجەم بوارەكان نیشانداوە، هەروەها سڵاوی پادشای ئوردنی گەیاندە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بە وەزیری دەروەی ئوردن سڵاو بۆ شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن نارد لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
24 حوزەیران 2020