سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لەخاتوو جینین بلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق.
لەدیدارەكەدا تاوتوێی كاری نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق كرا، لەگەڵ هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ڕەخساندنی هەڵبژاردن لەرێی تەواوكردنی یاسای هەڵبژاردن كە پێشتر دەنگی لەسەر درابوو، لەگەڵ چاودێری كردنی كاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ تەواوكردنی هەیكەلی ئیداری بە كەسانی سەربەخۆ و پیشەیی لەپێناو گەڕانەوەی متمانە بۆ هاوڵاتیان بە پرۆسەی هەڵبژاردن و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو بۆی.
هەر لەدیدارەكە تاوتوێی پشتیوانی لەحكومەت كرا لە هەنگاوەكانی چاكسازی كە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر بارودۆخەكە و تێپەڕاندنی قەیرانەكانی وڵات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
24 حوزەیران 2020