کەعبی پرسەنامەی خۆی دەردەبڕێت بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی محەممەد سەدر ودوو کوڕەکەی ” ڕازیان پیرۆزە “

حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ حوزەیران٢٠٢٠ سەرەخۆشی کرد لەموسڵمانان لەهەموولاێکی جیهاندا وگەلی عێراقی و بەڕێز بەڵگەی ئیسلام و موسڵمانان بەشێوەێکی تایبەتی موقتەدا سەدر “خودا پایەداری کردووە ” لەیادی ساڵانەی شەهیدبوونی بەڵگەی گەورەیی بەڕێز شەهیدی بەختیار محەممەد محەممەد سادق ئەلسەدر وەدووکوڕە پاکەکەی “ڕازیان پیرۆزە ”
ئەمەش دەقی برووسکەکەیە
بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان
لەم ڕۆژانەدا یادی ئەوەدەکەینەوە ئەو بانگە بەهێزەو هەڵوێستە ئازایەی بەڕێزی شەهید محەممەد محەممەد سادق و هەردوو کوڕەکەی ” ڕازیان پیرزە ” لەڕووی توندترین ڕژێمی دیکتاتۆریی و خوێنڕێژی
و تاعوونیدا هەتا شەرەفمەندیی شەهیدیان وەرگرت لەڕووی ناهەقیدا .
لەیادی شەهیدبوونی سەدری باوکماندا غەمباری وپەژارەمان،نوێدەبێتەوە ، ئێمەباوکێک و چاکسازێک و مامۆستاێکمان لەکیسچوولەوەوەفێری بەرەنگاربوونەوە بووین لەدژی ستەم و ناهەقی تاقمە بێپەڕواکەی پیاوانی بەعسی تاوانباروگەندەڵ لەهەر شوێنێکدابن .
ئێمە ئەمڕۆ پەیمانمان نوێدەکەینەوە کەلەسەرڕێگای تۆبڕۆین ولێی لانەدەین، هەردروشمی چاکسازی بەدەستمانەوەبگرین هەمیشەو هەتاهەتایە .
سەبووریمان بە خاوەنی سەردەم وزەمانە خودا خێرا نووری پیرۆزی دەڕخات وەبۆ پێشەوامان بەڕێز موقتەدائەلسەدر ” خودا پایەبڵندی بکات ” وەهەموو ئازادیخوازان و دلسۆزانی بنەماڵەی سەدر لەم یادە بەئازارەدا
سڵاوی خوداتان لێبێت گەورەمان سەدرئەوڕۆژەی لەدایکبوویت وەئەوڕۆژەکەشەهیدبوویت وئەو ڕۆژەسەرلەنوێ زیندوودەبیتەۆە .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٥/٦/٢٠٢٠