سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی خێزانی كۆچكردوو كاپتن ئەحمەد رازی دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، بەیاوەری بەرێز حەیدەر عەزاری باڵیۆزی عێراق لە عەمان سەردانی خێزانی كۆچكردوو ئەحمەد رازییان كرد بەمەستی سەرەخۆشی و پرسینەوە لە باردۆخیان، لەخوای گەورە داواكاربوون سەبوری ئەم خێزانە بەرێزە بدات.
بەرێزیان باسیشی لەكاروانی وەرزشی ناوازەی كۆچكردووی كرد كە لێوان لێو بووە بە نازناو و دەستكەوت و ناوی عێراقی بەرزركدوەتەوە ، بە كۆچی دوایی ئەم ئستورەیەش تۆپی پێی عێراقی یەكێك لە گرنگترین وەرزشەوانەكانی لەدەستدا و كۆچكردوو نمونەیەكی ناوازەبوو لەروی رەوشت و ئەدائەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
28 حوزەیران 2020