سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فینلەندا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنج شەممە، پێشوازی كرد لە پێككا هافیستو وەزی دەرەوەی فینلەندا.
لەدیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و پتەوكردنی هاریكاری نێوان عێراق و فینلەندا كرا لە بوارەكانی ئەمنی و ئابوری بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات دەكات.
هەر لەدیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە هەوڵە هاوبەشەكان كرا كە هاوكاربوو لە سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش و رۆڵی فینلەندا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هەوڵەكان بۆ ریشەكێش كردنی تیرۆر و هاریكاری لەسەر بنەمای سەروەری عێراق و سەقامگیری بۆ لەناوبردنی داعش، هەروەها بەردەوامبوونی هاریكاری لەدۆسیەی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان و سەقامگیری لە ناوچە ڕزگاركراوەكان.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بە گرنگی پشتیوانی نێودەوڵەتیش كرد بۆ عێراق لە تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و داوای هاریكاری زیاتری نێوان عێراق و فینلەندای كرد لە بوارەكانی ئابوری و وەبەرهێنان و بەهێزكردنی رۆڵی كۆمپانیا فینلەندییەكان كە لە عێراق كاردەكەن.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی فینلەندا ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ هاریكاری عێراق و پێشكەش كردنی پشتیوانی لەسەرجەم بوارەكان بە پێی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی هاورێ و بانگێشتی بەرێزیانیشی كرد سەردانی فینلەندا بكات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 تەموز 2020