سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر دەكەوێت
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی كەوت بە بەرێز نەسار ربەیعی سەرۆكی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر بۆ گفتوگۆ كردن سەبارەت بە بارودۆخی وڵات.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە رەوشی تەندروستی لە سایەی فایرۆسی كۆرۆنا و پێداویستی پێشخستنی كەرەستەی نەخۆشخانەكان و شوێنەكانی كەرەنتین و گرنگی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ پشتیوانی لە وەزارەتی تەندروستی و كادرەكانی و تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ بەنگاربوونەوەی ئەو فایرۆسە.
هەر لە دیدارەكە گفتوگۆ كرا سەبارەت بە لێكەوتەكانی دابەزینی نرخی نەوت و پێویستی ڕەچاوكردنی ئاستی بژێوی هاوڵاتیان و پێشكەش كردنی ئاسانكاری پێویست بۆ گەڕانەوەی چالاكی ئابوری كە دەرفەتی كار بۆ هاوڵاتیان دەرەخسێنێت.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانیش لە دیدارەكەدا تەئكیدكرایەوە لەسەر پەلەكردن لە بڕیاردان لەسەر نوسخەی كۆتایی لە یاسای هەڵبژاردنەكان كە پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەردابوو لەگەڵ تەواوكردنی خشتەی دائیرەكانی هەڵبژاردن و دابینكردنی پێداویستی و كەشی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەروەر و پاك و بێگەرد.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی گەڕانەوەی عێراق بۆ گێڕانی رۆڵی كارا لە مەنزمەی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و كرانەوە لە پەیوەندییەكانی بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش و پاراستنی سەروەری و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 تەموز 2020