سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و شازادەی جێنشینی سعودیە پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە تەندروستی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیەی پرسی كە بەمدواییە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرابوو، هیوای زوو چاكبوونەوە و تەندروستییەكی باشی بۆ خواست، ئەوەش لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان بەرێزیان و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە.
هەر لەپەوەندییە تەلەفۆنییەكە باس لەپتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی هەردوولا كرا، لەگەڵ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری نێوان عێراق و سعودیە، بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر خواستی عێراق بۆ هاریكاری زیاتری نێوان هەردوو وڵاتی برا.
لای خۆیەوە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە تەئكیدی كردەوە لەسەر پشتیوانی سعودیە بۆ عێراق و گەلەكەی لەسەرجەم بوارەكان، جەختیشی كردەوە كە عێراق بەشێكە لە سەقامگیری ناوچەكە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
24 تەموز 2020