سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە بریكاری وەزارەتی پلاندانان و پیرۆزبای لێكرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی ژنانی عەرەبی پێشەنگ
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە دكتۆرە ئەزهار حسێن ساڵح بریكاری وەزارەتی پلاندانان بۆ كاروباری ئیداری و نەقیبی ئەندازیارانی عێراق.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبای لە دكتۆرە ئەزهار حسێن ساڵح كرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی ژنانی عەرەبی پێشەنگ لەخولی نوێیدا لە وێستگەی كاری گشتی كۆمكاری عەرەبی، پێزانینی خۆشی بۆ ئەو دەستكەوتە بۆ عێراق نیشاندا كە دەچێتە پاڵ زنجیرەیەك دەستكەوتی تر بۆ ژنانی عێراق كە شانازییان پێوە دەكات، بەرێزیان ئاماژەیدا بە هەوڵی نەبڕاوەی بریكاری وەزیری پلاندانان لە بواری كاری خۆیدا و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواست.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
24 تەموز 2020