د.بەشیر حەداد پرسەنامەمەیەک ئاراستەی خانەوادەی (دایکە عائیشە)دەکات

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکە عائیشە، دایکی سێ شەهیدی کوردستان، پرسە نامەیەک ئاراستەی خانەوادە و کەس و کاری دەکات ئەمەش دەقەکەیەتی:

﴿ كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ﴾ .

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (دایکە عائیشە)مان پێگەیشت، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری ئەو ئافرەتە خۆراگرە دەکەین کە دایکی سێ شەهیدی قارەمانی کوردستان بوو. خوای گەورە کۆچکردوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و سەبووری و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەی ببەخشێت.

ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢٠/٧/٢٧