ئەمینداری گشتی سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەێکی فراوان دەکات بۆتاوتوێکردنی ئامادەکاریەکان وڕێکارەکان کەکراون بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر عەبدوڵڵە سیرینی ئەم بەیانیە ، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەێکی کردکە بەڕێزان هەردوو جێگری ئەمینداری گشتی و بەڕێوەبەرەگشتیەکانی ئەنجومەنی تێدابوو .
وەلەسەرەتای کۆبوونوەکەدا ئامادەبووەکان هەستانە سەرپێ بۆخوێندنەوەی سوورەتی فاتحە بۆگیانی قوربانیەکانی پەتای کۆرۆنالەئەنجومەنی نوێنەران و عێزاقدا .
وکۆبوونەوەکە ژمارەێک لە بابەتەکانی بەڕێوەبردن وهونەریی باسکرد کەپەیوەندییان هەیە بە ئیشوکاری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لەماوەی داهاتوودا وەبەتایبەتی ڕێکارەکان و ئمادەکارییە پێویستەکان بۆ بەستنی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران وە ئەو ئامادەکاریانەی کەشانەی قەیران کردوویەتی لەبابەت خۆپاراستن لە فایرۆسی کۆرۆناوە .
وەکۆبوونەوەکە باسی لەژمارەێک لەوبابەتانەکرد کە کاری ئەنجومەن ڕێکدەخات .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
دووشەممە ١٠/٨/٢٠٢٠