ئەمینداری کشتی چاوی بەسەرۆکی نوێنەرایەتیی هەرێم دەکەوێت

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی لەمیانەی سەردانێکیدا بۆنووسینگەی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لەبەغدا ، ئەم بەیانییە چاوی کەوت بەبەڕێز فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیەکە ، بەئامادەبوونی بەڕێز بیلال کەنعان بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازیاری لەئەنجومەنی نوێنەراندا.
وەدیدارەکە تاوتوێی چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاریی دوولایی هاوبەشیی کرد لەنیوان هەردوولادا وەمیکانیزمی بەیەکگەیشتنی بەردەوام لەوبابەتەپەیوەندیدارانە کەپێویستی بەبەدواچونیاندا هەیە لەلایەن هەردوولاوە .
وەلەدیدارەکەدا باس کرالەژمارەێک لەوبابەتانە که لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدایە .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
سێشەممە 11/8/2020