کەعی ڕێزدەنێت لەئەفسەری فریاکەوتن ئەفسەر وسام زوبەیدی بەقەڵغانی ئەنجومەنی نوێنەران

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەڕۆژی یەکشەممە ١٦ـ ئابی ٢٠٢٠ جەختی لەوەکرد کە ئەو دەستدرێژییەی کرایەسەر ئەفسەری فریاکەوتن لە ناوەڕاستی بەغدادا دەستدرێژیە بۆسەر هەموو دەزگاکانی دەوڵەت ، وەکارێکە ئەوانەی پێیهەڵسان مەبەستیان لاوازکردنی سامی وڵاتەلەمیانەی دەستدرێژیکردن لەسەر دامودەزگای ئەمنی .

وەکەعبی لەمیانەی ڕێزلێنانی لە ئەفسەر وسام ڕەعد ئەلزوبەیدی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی فریاکەوتنی گشتیی / کەرتی کەرخ بە قەڵغانی ئەنجومەنی نوێنەران وتی : ئەم ڕێزلێنانە دێت بۆ ڕێزلێگرتن بۆهەڵوێستی ئازایانەو یاساییانەی ئەفسەرەکە، وە پابەندیی رەوشتی و کارکردنی پیشەیی گەورەی لەمیانەی ڕووداوەدەستدرێژیەکەداوەپابەندبوونێکی باڵای بەخۆڕاگرتن لەکارەکەیدابەرامبەر ئەوکۆمەڵەی کەدەستدرێژیان لەسەرکرد وە ویستیان بیوروژێن .

وەجێگری یەکەم سووربوولەسەر پێویستیی داسەپاندنی ڕێکاری یاسایی بەسەر دەستدرێژکاراندا بۆترساندنی هەموو ئەوانەی هەوڵدەدەن بۆئازاردانی هێزە ئاسایشیەکان، هۆشداری دا لەکەمتەرخەمیکردن لەسەر داسەپاندنی یاساداچونکە ئەمە دەبێتەهۆی دووبارەکردنەوەی دەستنیشانکردنی دەزگائەمنیەکان کە نواندنی ساملێکردن ووێنەی وڵاتن .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
١٦/٨/٢٠٢٠