پاش پێدانی حکومەت بڕی ٣٢٠ملیاردۆلار .. کەعبی داوادەکات لەحکومەت کەبەرپرسی یاسایی بێت بەرامبەر بەگەل وەجەختدەکات : پێویستە لەسەر کوردستان داهاتەکەی بدات بەبەغدا

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، داوایکرد لەئەنجومەنی نوێنەران کەبەرپرسی یاسایی وڕەوشتیبێت بەرامبەر بەگەل بە گوێرەی بڕوای دادو یەکسانی و بەرژەوەندیی گشتی لەدەوڵەتدا ،هەروەها داوایکرد لە هەرێمی کوردستان بەکۆتایی پێهێنانی دۆسیەی بەدەستگەیاندنی داهاتەکانی بەبەغدا، وایدانا کەئەم دۆسیە قورسایێکی گەورەی خستۆتە سەر حکومەتی بەغداو ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لەهەرێمدا .

وەبەڕێزی لەبەیاننامەێکیدا ڕۆژی سێشەممە١٨ی ـ ئابی ٢٠٢٠: بودجەی ٢٠١٩بەڕەوشێکی جیاوازدا تێپەڕی کەوتووێژ کرالەنیوان حکومەتی فێدڕاڵی وە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆئەوەی ڕێکەوتنێکی تەواو مۆربکرێت لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆگەیشتن بەچارەسەرێکی یەکجاری کەپەیوندەبەپێدانی نەوت کەلە هەرێمەوەدەردەچێت بەبەغدا، وەکەعبی پرسیاریکرد ” بەچی مافێک یان ڕایەڵێکی یاسایی بڕەداراییەمانگانەکان دەدرێن بەحکومەتی کوردستان بەبێ لێوردبوونەوەی چاودێریی دارایی و بەبێ بەدەستگەیشتنی داهاتە نەوتیەکانی دیکەش کەهەرێم دەستیکەوتووەبەوەزارەتی دارایی فێدڕاڵی پاش تەواوبوونی یاسای بودجەبۆساڵی ٢٠١٩ لەبەرواری ٣١/١٢/٢٠١٩ .

وەکەعبی سەرسامبوولەگفتوگۆکان و تویژینەوەکان لەنیوان حکومەتی هەرێم وحکومەتی بەڕێز کازمیدا، ئەوەی کەکۆتایی پێهات بەبڕیارێک کەبەگوێرەی ئەوە ٣٢٠ملیاردیناری عێراقی درابەحکومەتی هەرێم بەبێئەوەی باجەکان ودەسکەوتەکان وبەروبوومەکانی دەروازە سنووریەکان وفڕۆکەخانەکان وەداهاتەکانی نەوت بدەن بە حکومەتی فێدڕاڵی .

وەجێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەن ئاماژەیدا کەئەنجومەنی وەزیران لەیەکێک لەدانیشتنەکانی پێشوویدابڕیارێکیداکەبڕێکی پارە بدات بە وەارەتی تەندرستیی عێراقی وەپارێزگای زیقاری لێقەوماو ٥٠ ملیاردیناربۆپڕکردنەوەی کەمیی پێویستیەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆناو پویستیە زۆرەکانی ڕۆڵەکانی گەلی عێراقی ، بەڵام نەبوونی پارە بووبەهۆی پێنەدانی وەزارەتی تەندروستی وزیقار ، پرسیاریکردلەچۆنیەتی پێدانی ٣٢٠ملیاردیناربەحکومەتی هەرێم لەسێبەری ئەم ڕەوشە ناڕەحەتیەی کە پارێزگا خۆشەویستەکانمان تێیدان ئەوەی کەگەیشتۆتەپلەێک پارە دانەنراوە تەنانەت بۆ کڕینی”کاغەز ” لەفەرمانگەکانیدا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
١٨/٨/٢٠٢٠