پەیامی دکتۆر بەشیر حەداد بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی کۆچی
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی کۆچی، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم و هیوادارم ساڵی نوێی کۆچی ببێتە سەرەتایەک بۆ گەڕانەوەی ژیانى ئاسايى بۆ هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان و رزگاربوونی مرۆڤایەتی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.
دووبارە پیرۆز بێت یەکی موحەڕەم ساڵڕۆژی کۆچی پێغەمبەرمان حەزرەتی محەممەد(دروودی خوای لێ بێت).
دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢٠/٨/٢٠