بەسەرسامی لەبێدەنگی حکومەت .. کەعبی پرسەنامەدەنێرێت بەبۆنەی شەهیدبوونی کۆمەڵێکی خاوەن ئیمان لەدوجێلد وەداوادەکات بەگۆڕینی فەرماندەی پۆلیسی سەلاحەدین

بەڕێزحەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنە ران،هۆشداری فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکانی کرد لەئەنجامی جموجووڵەکانی چەتەکانی داعشی تیرۆرستی لەم دواییەدا کە خویانداوەتە سەر مەزارەپیرزەکان بۆبڵاوکردنەوەی دووبەرەکی و ئاشوبی تایەفەگەری کەوڵات دەگەرێنێتەوەبۆ حاڵەتی ناچەسپاوی، سەرسامیی خۆی دەربڕی لەحاڵەتی بێدەنگیی حکومەت بەتایبەتی لەلایەن فەرماندەی پڕۆسەکانی سەلاحەدینەوە پاش دەستدرێژیکردنی ” دووهەمینجار ” لەماوەی مانگێکدابۆسەر مەزاری شێخ ئیبراهیم کوڕی مالکی ئەشدەری پیرۆزلەقەزای دوجێلدا کەبووبەهۆی شەهیدبوونی هەشت کەس و برینداربوونی دەکەسی دیکە هەتا ئێستا .

وەکەعبی لەپەیامێکیدا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ ی ئابی ٢٠٢٠ وتی پاش تێکشکانی دەوڵەتی خەڵەفاوبەسەربازیانە،وەتەواکردنی ڕزگارکردنی هەموو زەویەکانی عێراقی ، ئەمەی دوایی پەنایبردە سەر ڕێبازی هەلوەرگرتن و حاڵەتی خاوبوونەوەو کارکردن لەدژی مەترسیی پەتای کۆرۆنا،وەدەستیکرد بەهێرشبردنەسەر کەرتەئەمنیەکان و هاونیشتمانیەکان لێرەولەوێ بە هەوڵێک بۆتێکدانی ئاسایش ، بەڵام دیسانەوە سەرنەکەوت وە کەوتنە دوای و تووشی زیانێکی گەورە کران لەزۆر لەشوێنەکاندا ، وەلێرەوە دەستیانکرد بەهەوڵێکی ئاشکراو پیس بەدەستدرێژیکردنەسەر مەزارە ئاینییەپیرۆزەکان بۆبڵاوکردنەوەی ئاشووبی تایەفەگەری لەنیوان پێکهاتەکانی گەلی عێراقیدا کە بەسەریانداتێناپەڕێت ئەم جۆرە یاریپێکردنە کەتەنیا مەبەستی ئەوەیە مانەوەی عێراق بەلاوازی و پارچەکراوی و ناچەسپاویی ئەمنی و ئابووری و کۆمەڵایەتی .

وەکەعبی هۆشداریی دابە فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکان لەئاکامی ئەمجۆرە جموجووڵانەی داعشی تیرۆرست کەئەنجامەکەی قوربانیانی بێتاوان لەنیوان ڕۆڵەکانی وڵاتەکەماند دەبێت ، بەتایبەتی ئێمە چوینەناو ڕۆژەکانی مانگی موحەڕەمی حەرامەوە بەهەموو پیرۆزییەکی و چالاکیە دروشمیەکانیەوە، وەهەر دەستدرێژیەک کاریگەرییەک درووستدەکات بۆسەر ڕەوشی ئەمنی ، داوای کرد بەپێویستیی گۆڕینی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکە لەبەرسەرنەکەوتنی لەبەڕێوەبردنی فایلی ئەمنی وەحاڵەتی بێدەنگیی سەرسوورهێنەر لە دەستدرێژیەکانی ئەمدواییە وەبەکارنەهێنانی هیچ ڕێکارییەک بۆپاراستنی مەزارێکی پیرۆز کە دووجاردەستدرێژی لەسەرکرالەمیانەی ماوەێکی کورتدا.

وەبەڕێزی سەرەخۆشی خۆی دەربڕی بۆ گەلی عێراقی و خێزانی شەهیدەکان و عێلی خەزرەج بەتایبەتی ، داوایکرد لەخودای گەورە کەبەزەیی فراوانی پێیاندابێتەوەوبریندارەکانیش بەخێرایی چاکببنەوە .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠/٨/٢٠٢٠