بەبۆنەی ڕۆژی پارێزەری عێراقی ..کەعبی : سەندیکای پارێزەران لەمەوپێش گەورەترین ڕۆڵیان هەبوو لە چەسپاندنی بڕوای دیموکراسی وەبەرپرسیی گەورەتری هەیە لەقۆناغی داهاتوودا

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزباییکرد لەسەندیکای پارێزەران و ڵەهەموو پارێزەران لەوڵاتدا ، بەبۆنەی سالیادی ٨٧ لەدامەزراندنی سەندیکا ( ڕۆژی پارێزەری عێراقی ) وەسفی کردن بەکۆڵەکەی یاسا لەعێراقدا .

وەکەعبی لەبروسکەێکی پیرۆزباییدا وتی کە” سەندیکای پارێزەران ڕۆڵی گەورەتری هەبووە لەچەسپاندنی باوەڕی دیموکراسی لەوڵاتەکەماندا عێراق ، وەبەهەمووهەولێکیەوە داکۆشیی کردووەلە مافەکانی تاکە کەسی عێراقی وتائێستاش لقێکی گرنگە لەدانانی یاساو دادگای عێراقیدا ، جەختیکرد کەڕۆڵی داهاتووی گرنگترو گەورەتردەبێت لەیاساداناندا وەئەو زانینی یاسایی بڵاودەکاتەوەلەناوعێراقداکەیەکەمین یاسای داناوە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا پێش پترلە پێنج هەزار ساڵ لەمەوپێش ” .

کەعبی پتروتی بەم بۆنە ئازیزەوە لەسەردڵمان داوالەسەندیکای پارێزەران دەکەین کەڕۆڵێکی گەورەتریان هەبێت لەئەوجەنگەی ئێستامان لەدژی گەندەڵی و گەندەڵکاران وەسووربوون لەسەر ڕاستکردنەوەی هەڵەکان لەهەموو بوارەکاندا ، جگەلەهاوبەشیکردنی لەلیژنە پەڕلەمانیەکانداکەتایبەتن بەپێگەیاندن و دانانی یاساکانەوە .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری ێەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٣/٨/٢٠٢٠