ڕێکخراوی یانەی باڵیۆزەکان بۆمروڤایەتی وئاشتی ڕێز لە ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دەنێت بەقەڵغانی دەرکەوتووترینی کەسایەتیەکان لەساڵی ٢٠٢٠دا

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران سیروان عەبدوڵڵە سیرینی بەیانی ئەمڕۆ لەنووسینگەکەیدا پێشوازیکرد لەشاندێکی بریتی لەسەرۆک و ئەندامانی ڕێکخراوی یانەی باڵیۆزەکان بۆ مرۆڤایەتی وئاشتی .وەلەسەرەتای دیدارەکەدا ئەمینداری گشتی خێراتنی شاندەکەیکرد لە ئەنجومەنی نوێنەراندا ، ئاماژەیدابە گرنگیی پەیوەندی وهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیداوەڕۆڵی لەبووندا وەکو ئەڵقەێکی پەیوەندیکردن لەنیوان هاونیشتمانیەکان و دامەزراوەکانی حکومەتدا، جەختی لەوەکرد کەئەو زۆر لەکردارەکان وبەرپرسیەکانی بەجێهێناوە لەلایەنی مرۆڤایتی وکۆمەڵایەتی و رووناکبیری و وێژەیی و پەروەردەییەوە .

لەلایخۆیانەوە بەڕێز ئەحمەد نعێمی سەرۆکی ڕێکخراوەکە و ئەندامانی شاندەکە باسێکیان پێشکەشکرد لەبابەت سروشت وکارەکانی ڕێکخراوەکەوە وەئامانجەکانی وەکارەکان وچالاکیەکانی کەپێی هەڵدەستێت لە پارێزگاکان وهەرێمی کوردوستان و گرنگترین کارە سەرکەوتووەکانی .
وەشاندەکە قەڵغانی دەرکەوتووترین کەسایەتیەکان لەساڵی ٢٠٢٠دا پێشکەشکرد بەئەمینداری گشتی .هەروەهاسەرۆکی ڕێکخاوەکە داوایکرد لەئەمینداری گشتی کەبێتەیانەکەوە بەسیفەتی باڵیۆز ، لەبەر ئەوپایەکۆمەڵایەتیە و سیاسیەتیە کەهەیەتی وەکو یەکێک لەکەسایەتیە ناسراوەکان لەعێراقدا وەڕۆڵی لە بواری سیاسەت و کۆمەڵایەتی و پەروەردەییدا .
وەلەکۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا سەرۆک و ئەندامەکانی ڕێکخراوەکە لەگەڵ ئەمینداری گشتیدا ئاڵوگۆڕی ژمارەێک لەدیاری و قەڵغانی ڕێزلێگرتنیان کرد ، وەبەڕێزیشی قەڵغانەکانی ڕێزلێنانی دابەشکرد بەسەرشاندەکەدا .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
سێشەممە ٢٥/٨/٢٠٢٠



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X