دکتۆر بەشیر حەداد، هەوڵ وماندووبونى فەوجی پاراستنی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەرزنرخاند

رۆی سێشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٥ دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا پێشوازی کرد لە فەرماندە و ژمارەیەک ئەفسەر و ئەفسەری پلە باڵای فەرماندەیی پاراستنی ئەنجومەنی نوێنەران.
لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە چەندین بابەتی گرنگ کرا کە تایبەت بوون بە کارەکانی فەرماندەیی پاراستنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەرکەکانیان لە نێو ئەو دامەزراوە هەستیارەدا کە نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتە و ئایین و ئایینزاکانی وڵات دەکات. هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامی بەهێزکردنی رۆحی مەعنەوی کرایەوە کە سەرچاوەی هێز و بەرگرییە بۆ خۆڕاگری بەڕویی دۆخە لەناکاوەکان و رێکخستنی کاری رۆژانە بە رەچاوکردنی تایبەتمەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران.
دکتۆر بەشیر حەداد، ئاماژەشی دا بە هەوڵی ئەفسەران و پلەدارە سەربازییەکانی ئەوفەرماندەییە و مامەڵکردنی پیشەییانەیان لەگەڵ پێشهاتەکانی رۆژانە و ئاماژەشی بە قۆناغی ئێستا و ئاستەنگەکانی کرد کە بەهۆی بڵاوبوونەوەری ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتە مەترسیدارەکان لەسەر تەواوی دامەزارەوەکانی دەوڵەت کە هاوکاری بەردەوام دەخوازێت لە نێوان هێزی پاسەوانان و تەواوی دامەزراوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئاراستەکردن و پابەند بوون بە رێنماییە ئەمنى و تەندروستییەکان و چالاكيى رۆژانەیان.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سێشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٥