د.بەشیر حەداد سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بارزان مەلا خالید دەکات

رۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٥ دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له بەغداوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ لێزان بارزان مەلاخالید، کوڕی میدیاکارو پێشمەرگە بارزان مەلا خالید ئەنجامدا و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەیان کرد.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دکتۆر بەشیر حەداد، یادی رۆڵی گاریگەری دەنگە دلێر و خەباتگێڕەکەی بارزان مەلاخالید کردەوە کە سەردەمانێک دەنگی رەسەنی شۆڕش و بزوێنەری خەباتی کوردایەتی و پێشمەرگایەتی بوو و ھیواشی خواست کە خوای گەورە کۆچکردوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و سەبرو ئارامیش بە خانەوادە و ھاوڕێکانی ببەخشێت.

إنا لله وإنا إليه راحعون

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سێشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٥