سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی سەرۆكی تەریقەتی قاردری لە عێراق و جیهان دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، سەردانی نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی قادری لە عێراق و جیهان كرد، ئەوەش لە پەراوێزی سەردانەكەی بۆ پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی باوكی، شێخ “محەمەد عەبدولكەریم كەسنەزانی” لەخوای گەورەش داواكاربوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادی بكات، سەبوری كەسوكاری و شوێنكەوتوانی بدات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
20 ئاب 2020