سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی بەرەی دیالۆكی نیشتمانی دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، چاوی كەوت بە بەرێز ساڵح موتڵەك سەرۆكی بەرەی دیالۆكی نیشتمانی.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسیەكانی وڵات كرا لەگەڵ گرنگی یەكخستنی بۆچونی هێزە سیاسیەكان لەپێناو دەركردنی یاسا گرنگەكان لە قۆناغی داهاتوودا.
گفتوگۆش كرا سەبارەت بە گرنگی دەركردنی یاسای دادگای فیدڕاڵی و تەواوكردنی یاسای هەڵبژاردنەكان و ڕەخستاندنی كەشێكی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و پاك و بێگەرد كە گوزارشت لە خواستی هاوڵاتیان بكات.
هەر لەدیدارەكە تاوتوێی دۆسیەی ئاوارەكان و گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان كرا لەگەڵ بەدیهێنانی سەقامگیری لەناوچە ڕزگاركراوەكان.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 ئاب 2020