سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی بەرەی ڕزگاركردن و گەشەپێدان دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، چاوی كەوت بە بەرێز ئوسامە نوجێفی سەرۆكی بەرەی ڕزگاركردن و گەشەپێدان.
لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسیەكانی وڵات كرا لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە و دەركردنی یاسا گرنگەكان لە قۆناغی داهاتوودا لە نێویاندا یاسای دادگای فیدڕاڵی و یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كە پێشتر ئەنجومەن دەنگی لەسەر دابوو لەگەڵ یەكلاییكردنەوەی پرسی بازنەی هەڵبژاردنەكان و ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ئەركی حكومەت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و قەدەغەكردنی چەك و سەپاندنی هەیبەتی دەوڵەت و لێكۆڵینەوە لە روداوەكانی تیرۆركردن.
هەر لە دیدارەكە گفتوگۆ كرا سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی بە هۆی فایرۆسی كۆرۆنا و رێگەكانی دانانی ئاستێك بۆ لێكەوتەكانی ئەو پەتایە لە بواری ئابوری وڵاتدا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 ئاب 2020