سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی هاوپەیمانی عێراقیون دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، چاوی كەوت بە عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی عێراقیون.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی لە عێراق و ناوچەكە كرا، لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە و تواناكانی ئەنجامدانی، و رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بڕیاردان لەو یاسایانەی خزمەت بە هاوڵاتیان دەكەن.
هەر لەدیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە گرنگی هەڵبژاردتی پێشوەختە كرا و بایەخی رێوشوێنەكان لە كەشێكی كێبڕكێدا دوور لە چەك و پارە و سیاسی و گرنگی یەكلاییكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردن لە یاسای هەڵبژاردن كە پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەردابوو.
جەختیش كرایەوە لەسەر پتەوكردنی رۆڵی یاسادانان و چاودێری لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران بە تایبەت ئەو یاسایانەی ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە بەرژەوەندییەكانی هاوڵاتیانەوە هەیە، تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی ڕەچاوكردنی بەرژەوەندییەكانی عێراق لە ئیدارەدانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و رێزگرتن لەسەروەری عێراق و چارەسەركردنی كێشەكان دوور لە سونور و خاكەكەی.
هەر لەدیدارەكە باس لە دۆسیەی بەئامانجگرتنی چالاكان و گرنگی پێداچوونەوە بە پلانی ئەمنی و پاراستنی ئازاد ڕدەربڕین كرا لەگەڵ پاراستنی هەیبەتی دەوڵەت و دامەزراوەكانی و رێگەنەدان بە دەستدرێژی بۆسەریان.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
22 ئاب 2020