سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، بە یاوەری هەر یەك لە بەرێزان ئوسامە نوجێفی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و دكتۆر ساڵح موتلەك و بەرێز عەبدولخالق عەزاوی چاوی كەوت بە دكتۆر فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی هاریكاری نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری كرا لە دەركردنی یاساكان وهەروەها ڕوداوی جامع مسعەب بن عەمیر كە ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە لە نوێژخوانان بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە و گراتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەوباریەوە.
لە دیدارەكەدا ژمارەیەك لە ئەندامانی دادگای تێهەڵچوونەوە و سەرۆكی داواكاری گشتی و سەرپرشتیاری دادوەری ئامادەبوون.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
25 ئاب 2020