ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە ڕاوێژکاری سیاسیی باڵیوزخانه‌ی بەریتانیا دەکەوێت

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی بەیانیی ئەمڕۆ لە نووسینگەکەیدا چاوی کەوت بە ڕاوێژکاری سیاسی لەباڵیۆزخانەی بەریتانیا لەبەغدا بەڕێز پیتەر لویس .
چاوپێکەۆتنەکە تاوتۆێی هاوکاری وپتەوکردنی پەیوەندیەکانی کرد لەنیوان ئەنجومەنی نوێنەران و باڵیۆزخانەی بەریتانیادا وە هەماهەنگی وبەیەکگەیشتن و گۆڕینەوەی سەردانەکان ، بەتایبەتی لەبواری پەڕلەمانی وگۆڕینەوەی شارەزایی وپێشکەشکردنی ڕاوێژکاری وزانیاری لەپێشخسنی کاری پەڕلەمانیدا .

هەروەها چاوپێکەوتنەکەباسی دۆخی ئێستالەعێراقداتێداکرا وەئەگەری پاڵپشتیکردن و یارمەتی لەچارەسەر کردنی ێەلایەن وڵاتی یەکگرتوەوە ، جگەلەباسکردنی ئایندەی عێراق وەڕۆڵی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەئەمن و جێگیرییدا .

وەلەکۆتایی چاوپێکەوتنەکەد ا ئەمینداری گشتی دانەێک لەنامەی دکتۆراکەی کەبەڕێزی وەریگرتبوولە زانکۆی مالایای مالیزی بەدیاری دای بەمیوانەکەی .

وەڕاوێژکاری سیاسی ڕێزو سوپاسی خۆی دە ربڕی بۆئەمینداری گشتی بەم دیاریە، پیرۆزبایی لێکردبۆ هەوڵەکانی لەئەنجومەنی نوێنەراندا و ڕۆڵی لەبەهێزکردنی پەیوەندی کردن لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا بە تایبەتی نێودەوڵەتی وەبەدواچوونی بەردەوامی لەگەڵ نێردەرە دیپلۆماسیەکاندالەبەغدا لەپێناوی پێشخستنی پەڕلەمان وبەهێزکرڕنی ڕۆڵی .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
چوارشەممە ٢٦/٨/٢٠٢٠