سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە دكتۆر نەبیل جاسم سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق.
لەدیدارەكەدا تاوتوێی كاری تۆڕەكە و پلانی گەشەپێدانی كرا لەگەڵ گرنگی گرتنەبەری رێوشوێنی چاكسازی بۆ ئەوەی بتوانێت بە شێوەیەكی سەربەخۆ كاربكات و بەدوور بێت لە كاریگەری و گوشاری سیاسی، و ببێتە ئامرازێكی ڕاگەیاندنی ئازاد و نوێنەرایەتی دەنگی نیشتمان و هاوڵاتیان بكات.
بەرێزیان تەئكیدیشی كردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەو هەنگاوانەی ئەدای تۆڕی راگەیاندنی عێراق و بێلایەنی بەرز دەكاتەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
26 ئاب 2020