سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری رۆشنبیری و گەشت و گوزار و شوێنەوار دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە دكتۆر حەسەن نازم وەزیری رۆشنبیری و گەشت و گوزار و شوێنەوار.
لەدیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی رۆشنبیری و پلانەكانی وەزارەت كرا بۆ بوژانەوەی ناوچە شوێنەوارەكان و گەشتیارییەكان، لەگەڵ پشتیوانی لەتوێژی رۆشنبیران بە سەرجەم پسپۆرییان، بەرێزیان جەختی كردەوە لە ئامادەیی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پشتیوانی لە وەزارەت لەرێی دەركردن یاسای پێویستەوە.
هەر لەدیدارەكە تاوتوێی پرسی دەستنیشان كردنی جەژنی نیشتمانی بۆ عێراق كرا و هەنگاوە كردارییەكان بەمەبەستی پەلەكردن بۆ بڕیاردان لە رۆژی نیشتمانی.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
26 ئاب 2020