ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بەژمارەێک لە کەسایەتیە ئاکادیمیەکان دەکەوێت

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی بەیانیی ئەمڕۆ لە شوێنی دانیشتنی خۆیدالە پارێزگای هەولێر کۆبووەوەلەگەڵ ژمارەێک لە کەسایەتیە ئاکادیمیەکان ، وە کۆبووەوە لەگەڵ دکتۆر قوسەی کەمال ئەلدین ئەحمەدی سەرۆکی زانکۆی موسڵ وەکۆبوونەوەکە باسی واقعی فێرکردن و پەروەردەی تێداکرالەعێراقدا بەشێوەێکی گشتی وە پارێزگای نەینەوا بەتایبەتی وەکاریگەری پەتای کۆرۆنالەسەر ئاستی فێرکردن لەهەموو قۆنا غە کانی خوێندندا .
وەهەردووکیان ئاڵوگۆڕی بیروڕای خۆیانکرد لەچۆنیەتی گەیشتن بەئاستێکی فێرکردن هاوتابێت لەگەڵ وڵاتە پێشکەۆتوەکاندا.
هەروەها هەردوولایان تاوتوێی میکانیزمی هەماهەنگی و بەیەکگەیشتنیانکرد لەنیوان ئەمانەتی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران وزانکۆی موسڵدا وە ئەگەری هاوکاری لەنیوان هەردوو لادا لەوبابەتانەی کەدەبێتەهۆی پێشکەوتنی کاری پەڕلەمانی و گۆڕینەوەی زانیاری و ئەزموونەکان وەگواستنەوەی پێشنیارەکان و بیروڕا پەیوەندیدارەکانی زانکۆ بۆ لیژنەتایبەتمەندەکان لە ئەنجومەندا.
وەئەمینداری گشتی دانەێک لە نامەکەی دوکتۆرا کەوەریگرتوووە لەبواری پەروەردەدا پێشکەشی کرد بە دکتۆر ئەحمەدی وەکو دیارییەک بۆ زانکۆ.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆ ستایشی ڕۆڵی ئەمینداری گشتیی کرد لە پێبەخشینی زانکۆ سەرچاوەکان وپەرتۆکەکان بەهاوکاری لەگەڵ ژمارەێک لەڕێکخراوە نێو دەو ڵەتیەکان کەیاڕمەتیی پتەوکردنی نووسینگەی زانکۆی داوە وە فراوانبوونی وپتربوونی ژمارەی پەرتۆکەکان تیایدا .
ئەمجا ئەمینداری گشتی کۆبووەوە لەگەڵ دکتۆر محەممەد وائل مامۆستا لەزانکوی لوبنانی ــ فەرەنسی لە پارێزگای هەولێر .
وهەردوولا باسی ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی واقعی فێرکردن و پەروەردە وەڕۆڵی زانکۆکان لەمەدا بەتایبەتی زانکۆ ئەهلییەکان جگە لەباسکردنی ئەگەری هەماهەنگی و بەیەکگەیشتن لەنیوان زانکۆو ئەمینداریەتی گشتی لەئەنجومەنی نوێنەراندا لەبابەتەکانی ئاڵوگۆر کردنی زانیاری وئەزموونەکان لە بواری پەڕلەمانیدا .
هەروەهائەمینداری گشتی چاویکەوت بەبەڕێز عەبدولرەحمان بەرزنجی ڕاوێژکارلەوەزارەتی ناوخۆ لەحکومەتی هەرێمی کوردستاندا .
وەلەچاوپێکەوتنەکەداباسکرا لە ژمارەێک لەبابەتەکانی پەیوەست بەدۆخی ئەمنیی ئێستاوە لەعێراق وهەرێمی کوردستاندا، جگەلە ژما‌رەێک لەبابەتە کۆمەڵایەتیەکان .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
هەینی ٢٨/٨/٢٠٢٠