کەعبی سەرەخۆشی دەکات لە گەلی عێراقی بەبۆنەی شەهیدبوونی ئیمام حسەین وکەسوکارەکەی و هاوڕێکانی “سەلامی خودایان لەسەربێت ” لەیادی ڕووداوی تەفی بەئازاردا

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەڕان ڕۆژی شەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٠سەرەخۆشی کرد لەجیهانی ئیسلامی وگەلی عێراقی بەتایبەتی ، بەبۆنەی شەهیدبوونی نەوەی نێرراوی خوداسەلامی خودا لەسەری ولەکەسوکاریبێت ،ئیمام حسەینی کوڕی عەلی لەگەڵ کەسوکارەکەی و هاوڕێکانیدا سەڵاوی خودایان لەسەر بێت ، لەیادی ڕووداوی تەفی پڕ ئازار لەدەی مانگی موحەڕەمدا .

وەلەدقی بەیاننامەکەدا هات :

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان

(ذلك ومن يعظّم شعائرٔالله فانها من تقوی القلوبِ)

بەدڵە خوێناویەکان وفرمێسکە ڕژاوەکانەوە یادی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی کەربەلا بەسەرماندا تێدەپەڕێت کەهیچ دەردیسەرییەک ئازارەکەی وەکوئەونەبووە وەمیژووهاوتاێکی وەکوئەوی هەرگیز بەخۆیەوەنەدیوە، وەئەم ساڵ کەیادەکەی بۆمان دەگەڕێتەوە شێوەێکی جیاوازی هەیەپاش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنانەفرەتی لێبێت کەڕێووڕەسمی حوسەینی کەمکردەوەلەعێراق وهەموو وڵاتەکانی جیهاندا وەکو ڕێکارێکی خۆپاراستن لەسنووردانان لە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان و گیانلەدەستچوان .

وەکەعبی پتر وتی : ‌یادکردنەوەی ڕووداوی شەهیدبوونی گەورەی لاوەکانی بەهەشت وکەسوکاری وئاوەڵەپاکڕەوەکانی ،ئەوە شۆڕشێکە دژی ستەم ونەڕاندێکی ڕاستیە بەڕووی ناڕاستیدا وەئێمەکە موسوڵمانانین دەبێت لەسەر ڕێڕەوی حسەین بڕۆین” سەلامی خودای لەسەربێت ٔ”بەدوورکەووتنەوه لەجوداگەری و یەکگرتن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیژڕەوی و گەندەڵی ، هەروەها ـەوە بانگهێشتێکە بۆچاکسازی لە نەتەوەیدا لەنیوان یەکگرتنی وتاری وەستان لەڕووی هێزی لەخۆ باییبوون و خۆبەزلگرتندا کە بەهەموو توواناێکیەوە هەوڵدەدات بۆ بێهێزکردنی موسڵمانان و بە لاوازی هێشتنەوەیان .

وەکەعبی وتی : پێویستە لەسەر عێراقییەکان کەیەکبگرن لەهەوڵەکانیاندا جارێکی دیکەش بۆجەنگی دووهەمجار نەک لەدژی چەتەکانی داعش بەتەنها، بەڵکو لەدژی ئەوهێزانەی کەترسناکترن لەوئەویش هێزی گەندەڵییە کە لەوڵاتەکەمانداتاڵانی و ڕووخاندن و وێرانکاریی بڵاوکردەوە ،وەلەوانەیە ڕاپەڕینێکی نوێ وەکو ڕاپەڕینەکەی باوکی عەبدوڵڵە حسەین سەلامی خودای لێبێت ، وەپێویستە لەسەر هەموان کەبزانن هیچ جێگیریەکی ئەمنی یان ئابووری یان سیاسی یا کۆمەڵایەتی نابێت لەسایەی ئەم گەندەڵییەدا .

وەبەیاننامەکە پترتیایدابوو کەئێمە لەوکاتەی پەیمان نوێدەکەینەوە بۆگەورەمان و سەروەرمان ڕێحانەکەی نێرراوی خودا ( سەلامی خودای لەسەریبێت و لەسەرباوکانی پاکڕەوی بێت ) ، ئێمەلەگەڵیدا ئەو دەنگە هەرەگەورەیە دەڵێینەوە بەدرێژایی زەمانە کەستەمکارانی تۆقان کەوتی : من دەرنەچووم بۆ خراپەونەفامی و ستەم وگەندەڵکاری بەڵکو دەرچووم بۆ داواکردنی چاکسازی نەتەوەی باپیرم نێرراوی خودا ( د ) بۆ فەرمان بەچاکەو ڕەتدانەوەی خراپە .

باکەربەلا،منارەی ڕێپیشاندەری نەتەوەکانبێت ،وەحسەین دروودی خودای لەسەربێت ، هێماێکبێت بۆ قوربانیدان وپێشمەرگەیی و لەخۆبووردن، وەوەستان لەڕووی ستەمکارانداکەوتی (بەدەستی خۆم پێتاننابەخشم پێبەخشینی بێدەستەڵاتی وەباوەرتان پێناهێنم باوەرپێهێنانی کۆیلەکان ) .

دروودلەسەر حسەین، وەلەسەر عەلی کوڕی حسەین ،وەلەسەر ڕۆڵەکانی حسەین، وەلەسەر ئاوەلەکانی حسەین ( دروودی خودایان لەسەربێت “) .

بەڕێزحەسەن کەریم کەعبی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٩/٨/٢٠٢٠