كه‌عبی: بڕینی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی سامانه ئاوییه‌كان سه‌رپێچیه‌كی ئاشكرایه بۆ بڕیاره‌كانی حكومه‌ت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 1/9/2020 داوای له وه‌زیری سامانه ئاوییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی دارایی و كارگێڕی وه‌زاره‌ت كرد چاو به بڕیاری بڕینی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌و كۆمپانیا‌و سه‌نته‌رو فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوبراو بخشێننه‌وه.
كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه شتێكی نا مه‌عقوله بڕیارێكی تاكلایه‌نه له‌لایه‌ن وه‌زیری سامانه ئاوییه‌كان یان به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی دارایی وه‌زاره‌ته‌وه ده‌ربكرێت سه‌باره‌ت به بڕینی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێدانی به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه ڕۆژانه ده‌وام ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كاره سه‌رپێچیه‌كی ئاشكرایه بۆ بڕیاری حكومه‌ت تایبه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی بۆ ڕێژه‌ی 25% كه هه‌مو وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كات به‌و بڕیاره.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی داوای له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد بڕیارێك ده‌ربكات بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی بڕینی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
1/9/2020